ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان دەڵێت کورد جاران لە سوریادا نەبوو بوو ئێستا مافی باڵای پێدەدرێت و
دەبێت گروپە تیرۆرستییەکانیش سوریا و ناوچەکە بەجێبهێڵن.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکی نوێیدا لەبارەی دۆخی سوریا ڕایگەیاند: کاتێک
هەڕەشەی ڕێکخراوی جوداخوازیی-تیرۆرست(کە مەبەستی هەسەدە و یەپەگە و یەپەژەیە) لە
باکوری سووریا بە تەواوی نامێنێت، نەک هەر سوریا بەڵکو تەواوی ناوچەکە ئاسوودە
دەبێت.
ئەردۆغان
وتیشی، کە دەبێت گروپە جوداخوازەکان سوریا و تورکیا و ناوچەکە و ئەو شوێنانە
بەجێبهێڵن کە داگیریان کردون.
ئاماژەی
بەوەشدا کورد پێشتر لە سوریادا نەبوو بوون، ئێستا مافری بوونیان هەیە و لە ئاستی باڵادا
و وەک هاووڵاتیی ڕەسەنی وڵاتەکە مافەکانیان دەستەبەر دەبێت.
قسەکانی سەرۆکی
تورکیا هاوکاتە لەگەڵ پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتیی نێوان کورد و تورک لە باکوری
کوردستان و تورکیا...
112 جار خوێندراوەتەوە