دەمپارتی دەڵێت پێویستە تورکیا دەست لە هاوکارییکردنی تەحریر شام و دیمەشق هەڵبگرێت بۆ دژایەتیکردنی کورد چونکە پرۆسەی چارەسەریی لە ئارادایە.
هەواڵ:KNNC
هاوسەرۆکانی دەمپارتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: پێویستە تورکیا دەست لە هاوکارییکردنی دەستەی تەحریر شام و دیمەشق هەڵبگرێت بە ئامانجی دژایەتیکردنی کورد و ڕۆڵی ئاشتییپارێز ببینێت نەوەک ئاگرخۆشکەری شەڕ.
وتیشیان، ناکرێت بۆ تورکیا و چارەسەریی باس لە ڕێککەوتن و برایەتی کورد و تورک بکرێت و لە سوریاش دژایەتی کورد بکەن و ئیش لەسەر بێڕۆڵکردنی کورد بکەن، چونکە سوریا بێکورد نابێت و دەبێت تورکیاش لەوە تێبگات کە پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتیی لە ئارادایە.
ئاماژەیان بەوەشدا ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕوویدا جارێکی دیکە بێبەڵێنی وڵاتانی نێوەندگیری نیشاندا کە دەبوو لەمێژە ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان کورد و دیمەشق جێبەجێبکرایە و نەکرا، ئێستاش دەبێت بە ئەرکی خۆیان هەڵبسن و دڵنیایی بدەن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق بەخێرایی...
27 جار خوێندراوەتەوە