جوانڕۆ محەممەد: دەرمان و چارەسەری پزیشكیی و خۆراك زەرورەتی ئانین بۆ ڕۆژئاوا

KNN : Kurdish News Network
01:31 - 24/01/2026
کوردستان
+
-

جوانڕۆ محەممەد پەرلەمانتاری کوردستان لەگەڵ نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوا کۆبوویەوە و ڕایدەگەیەنێت دەرمان و بابەتە پزیشکییەکان پێدوایستیی بەپەلەن بۆ ڕۆژئاوا و هەمیشەش پشتیوانی گەلی خۆمانین.

 

هەواڵ:KNNC


‏‎جوانڕۆ محەممەدئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: لەگەڵ نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆلەسەر پێداویستییە ئانیە مرۆییەكان و فراوانكردنی چالاكییە دیبلۆماسی و جەماوەرییەكان بۆ پشتیوانی خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان.

 

وتوشییەتی"لەكۆبوونەوەدا پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی كورد لە ڕۆژئاوا دووپاتكردەوە و جەختمان كردەوە درێژە بە بەگەڕخستنی هەموو هەوڵە سیاسی و معنەوی و دیپلۆماسیەكانمان دەدەین بۆ داكۆكی لە گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی ئەو فشار و هێرش و پێشێلكاریانەی بەرامبەریان دەكرێت"...

48 جار خوێندراوەتەوە