نەتەوەیەکگرتوەکان
هۆشداریی لەبارەی کۆبانێوە دەدات و دەڵێت شارەکە لە جیهان دابڕاوە و نزیکە کارەسات
بقەومێت.
هەواڵ:KNNC
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) هۆشداریی لەبارەی دۆخی کۆبانێوە دا و ئاماژەی بەوەداوە کۆبانێ لە
جیهان دابڕاوە و نزیکە کارەسات بقەومێ لەو شارە کوردییە.
ڕێکخراوەکە وتویەتی، لە ئێستادا سەرجەم ڕێگاکانی بەرەو کۆبانی داخراون، لەگەڵ ئەوەشدا پچڕانی کارەبا و ئاو و ئینتەرنێت
ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دانیشتووان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکراوە، هاوبەشە مرۆییەکان دەستیان کردووە بە ڕاپۆرتکردنی کەمیی خۆراک و کەرەستەی سەرەکی
دیکە، هەرچەندە ناوەندە تەندروستییەکان بەردەوامن لە کارکردن بەڵام دەرمان و پێدوایستیی کەمە.
هاوکات ئەوەشی ئاشکراکردوە، تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی
شاری حەلەب سەبارەت بە چۆنیەتی باشترین پشتیوانی پێشکەشکردن گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان
بۆ حەلەب، ڕەققە، حەسەکە، و دێرەزۆر.
76 جار خوێندراوەتەوە