تۆم باراک لەگەڵ هەریەک لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوویەوە و دیدارەکە
بە ئەرێنیی ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازییەوە لەگەڵ ژەنەراڵ
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوونەتەوە و دیدارەکەی بە ئەرێنیی ناوبردوە.
وتوشییەتی، ئەمریکا
پاڵپشتی و پابەندبوونی بەهێزی خۆی بۆ پێشخستنی پڕۆسەی یەکگرتن دووپاتکردوەتەوە بەپێی ڕێککەوتنەکەی 18ئەم مانگەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریادا.
نێردەکەی ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو لایەنەکان کۆک
بوون لەسەر ئەوەی هەنگاوی یەکەمی جەوهەری پابەندبوونی تەواوەتییە بە ئاگربەستی
ئێستا، هاوکات پێکەوە کاردەکەن بۆ دەستنیشانکردن و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی
متمانەپێکراو و باوەڕپێکراو لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بۆ پەرەپێدانی متمانە و
سەقامگیریی و ئارامیی بەردەوام و هەمیشەیی بۆ ناوچەکە...
50 جار خوێندراوەتەوە