ئیلهام ئەحمەد دەڵێت کورد پێویستی بە هاوپەیمانییەتی کاریگەر هەیە لە ناوچەکە ئەو لایەنە ئیسرائیل بێت یان هەر لایەنێکی دیکە، چونکە کورد بە ئاشکرا ڕووبەڕووی قڕکردن دەبێتەوە و ئاگربەست ناتوانێت ڕۆڵی تەواوی هەبێت.
هەواڵ:KNNC
ئیلهام ئەحمەد
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە دیدارێکی میدیاییدا لەگەڵ
کەناڵێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: کورد پێویستی بە هاوپەیمانییەتییەکی سەرەکی و بەهێز
هەیە بۆ پاراستنی خۆی، جا ئەو لایەنە ئیسرائیل بێت یان هەر لایەک کە ئامادەی
ڕێککەوتن بێت لەگەڵ کورد.
وتیشی، کورد بە
ئاشکرا قڕدەکرێت و کۆمەڵکوژ دەکرێت ئاگربەست و ڕێککەوتنەکان نەیانتوانیوە ببنە
ڕێگر لەبەردەم دەستدرێژیکردنە سەر کورد و کوردستان، چونکە ئەوەی لەسەر زەوییەنەی
ڕاستی ڕوودەدات جیاوازە لەوەی لە ئاگربەستەکاندا هەیە، بۆیە دەبێت کورد هۆشیارانە
مامەڵە بکات و بزانێت پەیوەندیی لەگەڵ کێ دەبەستێت، چونکە دوای ئەو هەموو شەهید و قوربانییەی بە درێژایی مێژوو داومانە هێشتا ستەم بەرامبەرمان بەردەوامە و دەبێت بیر لە چارەسەری دیکە بکەینەوە..
353 جار خوێندراوەتەوە