ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
دەڵێت دەبێت هەسەدە بە تەواوەتی چەکدابنێت و هەرکێ سەرکێشی بکات بە واتای خۆکوژیی
دێت.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ڕووداوەکانی سوریا و ڕۆژئاوای
کوردستانەوە ڕایگەیاند: زۆر
خۆشحاڵن بەو ڕێککەوتنی ئاگربەستەی ئەنجامدرا، هیوادارن پێش ئەوەی خوێنی زیاتر
بڕژێت، ئەم پرسە بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر بێت.
ئەردۆغان باسی
لەوەش کرد، بە تێکەڵبوونی هەسەدە لە نێو سوپای سووریادا قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکات
و دەبێت هەسەدە بە تەواوەتی چەک دابنێت.
ناوبراو
هۆشداریشی دایە لایەنەکان و گوتی لەمەودوا پەنابردن بۆ هەر جۆرە کارێکی سەرکێشی
واتای خۆکوژیی و خۆلەناوبردنە.
سەرۆککۆماری
تورکیا جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە، باسی لەوەش
کرد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، پیرۆزبایی ئەو ڕێککەوتنەی
لێکردووە و پشتیوانیی تورکیای بۆ حکوومەتی نوێی سووریا دووپاتکردووەتەوە...
219 جار خوێندراوەتەوە