هەسەدە کشانەوەی خۆی لە کەمپی هۆل ڕاگەیاند و دەڵێت هۆکارەکەی بێباکیی جیهانە بەرامبەر پرسەکە.
هەواڵ:KNNC
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە کەمپی هۆل بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی هەڵوێستی خەمساردانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە دۆسیەی ڕێکخراوی داعش و جێبەجێنەکردنی بەرپرسیارێتییەکان لە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە مەترسیدارەدا، هێزەکانیان بڕیاری کشانەوەیان داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناچار بوون لە ناو کەمپی هۆل بکشێنەوە و لە دەوروبەری شارەکانی باکووری سوریا دووبارە جێگیر ببنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی فڕەجۆر و توندتر دەبنەوە.
73 جار خوێندراوەتەوە