موڕاد قەرەیلان دەڵێت ئێمە منداڵ نین و تێدەگەین تورکیا بۆ باکور برایەتی
دەوێت و لە ڕۆژئاواش بە هەموو هێزییەوە لەڕێگەی چەتەکانییەوە هێرش دەکاتە سەر کورد
و دەستکەوتەکانی و دەیەوێت کورد لەناوببات، چی دەبێت با ببێت ڕۆژئاوا بە تەنها بەجێناهێڵین و شەڕەکە شەڕی کوردە.
هەواڵ:KNNC
موڕاد قەرەیلان فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەلە-هەپەگە لەبارەی دۆخی
ڕۆژئاوای وکوردستان و ڕایگەیاند: گەلی کورد لە دۆخێکی سەختی بەرەنگارییدایە و
ئەوەی هەیە پلانگێڕێییەکی ئاشکرایە دژی کورد، مەترسییەکە تەنها ڕۆژئاوا نییە و
دواتر باشور و پارچەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
وتیشی تورکیا لە باکوری کوردستان بۆ دۆخی ناوخۆیی ئاشتیی و چارەسەریی و
برایەتی گەلانی دەوێت و لە رۆژئاوای کوردستانیش بە هەموو هێز و توانایەوە شەڕی
کورد و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەستکەوتەکانی بە ئامانجدەگرێت، کورد و تەڤگەر
منداڵ نین و باش لەو سیاسەتەی تورکیا تێدەگەین کە لەپشت ڕووداوەکەنەوەیە، ئەوەی ڕوودەدات کاریگەری تەواوی لەسەر پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتیی دەبێت و بابەتە پەیوەسەت بە هەموو کورد.
موڕاد قەرەیلان وتی، چی دەبێت با ببێت ڕۆژئاوا بەتەنها بەجێناهێڵین شەڕەکە شەڕی کوردە، دەبێت کورد لە هەر چوار
پارچە یەکبێت و باوەڕ بە شەڕڤانان بکەن، لە ڕابردوودا چۆن کۆبانێ بووە قەڵای بەرخۆدان،
ئەمجارەش مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، دەبێت کورد ڕێباز و ڕێگەی تونێلەکان
بەکاربهێنێت چونکە تاکەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەنکنەلۆژیایەک و چەکێکی پێشکەوتووە.
وتیشی جاڕێکی دیکە بێویژدانی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەمووان سەلما و ئێستا ڕۆژ ڕۆژی هیممەت و بەرخۆدان و
تێکۆشانی هەموو کوردێکی شکۆمەندە...
213 جار خوێندراوەتەوە