باخچەلی: ڕێگە نادەین کورد ببێتە خاوەنی هیچ لە سوریا

KNN : Kurdish News Network
11:07 - 20/01/2026
کوردستان
+
-

دەوڵەت باخچەلی دەڵێت ئێمەی تورک بە درێژایی مێژوومان دادپەروەر بووین و هیچ کاتیش ڕێگە نادەین کورد لە ڕۆژئاوا دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا دروستبکات و دەبێت نە خۆبەڕێوەبەریی هەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا قسەیکرد و ڕایگەیاند: تورک بەدرێژایی مێژووی دادپەروەر بووە و هەمیشە لەسەر ڕێگەی "سیڕاتەلموستەقیم" بوون، دۆخی سوریا واتا تورکیا و یەکپارچەیی سوریا یەکپارچەیی تورکیایە و یەکپارچەیی سوریاش جێگەی مشتومڕ نییە.

 

وتیشی کورد لە ڕۆژئاوا دەوڵەتیان لەناو دەوڵەتدا دروستکردوە و نەک لە ڕۆژئاوای فوڕات بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات و لە کۆبانێوە تا قامیشلۆ دەبێت کورد بێچەک و بێهێز و بێڕۆڵ بکرێت و شتێک نەمێنێت بە ناوی خۆبەڕێوەبەریی و خۆسەری کورد.

 

باخچەلی ئاماژەی بەوەشکرد سیاتسەتی جیهانیی جیاوازە لە تورکیا و سیاسەتی ئەنقەرە خۆماڵییە، ئەم سەدەیە تیرۆر لەناودەبەن و تورکیا چی وتبێت ئەوە دەکات و خاوەنداریی لە خۆی دەکات و گوێ لە دەنگە نەشازەکان ناگرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی....

147 جار خوێندراوەتەوە