فەرهاد شامی: 100 هەزار چەکداری سوریا و تورکیا و داعش شەڕی کورد دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:58 - 18/01/2026
کوردستان
+
-

فەرهاد شامی دەڵێت زیاتر لە 100هەزار چەکداری سوریا و تورکیا و داعش شەڕی کورد دەکەن و دەیانەوێت شەڕەکە فراوان بکەن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕایگەیاند: حکومەتی ڕاگوزەریی سوریا شەڕیان ڕاگەیاندوە و هێزەکانیان نزیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەنەوە و 100 هەزار چەکداری سوریا وتورکیا و داعش بۆ شەڕەکە نێردراون.

 

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی ئێمە ئێستا لەبەردەم مەترسیی کۆمەڵکوژکردندایە و پێویستە لایەنی پەیوەندیدار و وڵاتانی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان.

 

وتیشی حکومەتی ڕاگوزەر و هێزەکانیان دەیانەوێت شەڕەکە فراوان بکەن و بە هەموو توانایانەوە شەڕڤانان بەئامانجدەگرن، بۆیە پێویستە گەلی کورد لەسەرپێ بێت و بە بەرۆخدان ڕووبەڕوویان ببێتەوە...

 

46 جار خوێندراوەتەوە