ڕوسیا لەبارەی دۆخی سوریاوە هاتە دەنگ و دەڵێت تەنها چارەسەر بۆ سوریای لەتوپەت دەسەڵاتێکی نانەوەندییە حکومەتی وڵاتەکە لاوازە و توانای نییە دۆخەکە چارەسەر بکات.
هەواڵ:KNNC
دامه‌زراوه‌ى
ستراتیژی ڕوسیا هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ دۆخى ئێستاى سوریا‌و لێكه‌وته‌كانى كردوه و ڕایگەیاندوە:
ئیتر سەلما کە ناناوەندیی-لامەرکەزییەت
تەنها بژاردەنییە، بەڵکو پێویستییەکی سیاسیی و ئاساییشی و ئابورییە بۆ هێشتنه‌وه‌ى
سوریا به‌ئارامیى، ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو ئەوەیان بۆ مۆسکۆ سەلماندوە، کە شێوازی
دەسەڵاتی ناوەندیی ڕەها، توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەتێکی لەت‌وپەتکراوى وەک
سوریای نییه.
دامەزراوەکە
داواکاریەکی ئاڕاستەی حکومەتی سوریا کردوە و تویەتی، پێویسته به‌زوویى ئه‌م شێوازەی
ئێستا گۆڕانكاریى به‌سه‌ردابێت، له‌پایته‌خته‌وه دەسەڵاتی سیاسیی و کارگێڕیی و ئاساییشی
فراوان بەهەرێمەکان بدات لە چوارچێوەیەکی یەکگرتوی سەروەریدا، ئەمەش ڕێگە دەدات
بەكه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییەکان و دووبارە بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان دەوڵەت و
کۆمەڵگه‌و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر حکومەتی ناوەندیی کە ئێستا له‌وپه‌ڕى
بێ‌توانایى خۆیدایه.
لەبارەی
دەسەڵاتی ئێستاوە ناوەندەکە ئاماژایە بەوەداوە، ڕژێمی ئێستا، بەردەوامە
لەمامەڵەکردن به‌سیستمى ناوه‌ندیى ڕه‌هاو هیچ ده‌رفه‌تێكى بۆ هاوبه‌شى نه‌هێشتوه‌ته‌وه،
ئه‌مه‌ش وایكردوه ده‌رفه‌تێک نه‌مێنێته‌وه بۆ دروستبوونى متمانه به‌پێكهاته‌كانى
سوریا كه وا هه‌ستبكه‌ن وڵات و حکومڕانیی هی خۆیانە لەڕوانگەی ڕوسیاوە دۆخەکە نەک درێژمەودا دەبێت بەڵکو سوریا ئه‌وه‌نده‌ى
دیكه به‌ره‌و هه‌ره‌س و لەناوچوون دەبات و بە تەواوەتی دادەڕمێت....
172 جار خوێندراوەتەوە