بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

KNN : Kurdish News Network
11:22 - 17/01/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری خۆسەر وەڵامی مەرسومەکەی ئەحمەد شەرعی دایەوە و ڕایگەیاند: مافەکانی کورد بە مەرسومێکی کاتی ناپارێزرێن، بەڵکو لە ڕێگەی دەستوری هەمیشەییەوە دەپارێزرێن و دەچەسپێن و چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە.


هەواڵ:KNNC

بەڕێوەبەریی خۆسەر بە راگەیەندراوێک وەڵامی فەرمانە مەرسومییەکەی ئەحمەد شەرع دەداتەوەو ئاماژەیان بەوەکردوە؛ چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی ماف و ئازادییەکان لە سوریا لە تووێژێکی تۆکمەی نیشتمانی و دەستوورێکی لامەرکەزی و دیموکراسیدایە، کە گەرەنتی هاوبەشی راستەقینە لە نێوان هەموو سوورییەکاندا بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا ئیدارەی خۆسەر دووپاتی دەکاتەوە کە مافەکان بە فەرمانی کاتی ناپارێزرێن، دەرکردنی هەر فەرمانێک، بەبێ گوێدانە مەبەستەکانی، ناتوانێت دڵناییەکی ڕاستەقینەی مافەکانی پێکهاتەکانی سوریا پێکبهێنێت، ئەگەر نەبێت بە بەشێک لە دەستوری وڵات.

خۆسەر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان پێیان وایە ئەو فەرمانە رەنگە هەنگاوی یەکەم بێت، بەڵام ئاوات و هیواکانی گەلی سوریا بەدی ناهێنێت، کە قوربانییەکی بێئەندازەیان داوە و شۆڕشێکی راستەقینەیان بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی خۆیان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر ئەنجامداوە.

بەڕێوبەرییەکەی ڕۆژئاوا جەختی لەوەکردوەتەوە کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی ماف و ئازادییەکان لە سوریا لە وتوێژێکی تۆکمەی نیشتمانی و دەستورێکی ناناوەندیی- لامەرکەزی و دیموکراسیدایە، کە گرەنتی هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان هەموو سوورییەکان بکات...

23 جار خوێندراوەتەوە