محەمەد کەلاری، شارەزای
بواری کەشناسی، هۆشداریی لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە لە
ئەمشەوەوە شەپۆڵێکی بەفر و باران ڕو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات
هەواڵ: KNN
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو
کەشناسە، دوای کۆتایی هاتنی شەپۆڵە بەفر و بارانەکە، شەپۆڵێکی سەرمای بەهێز ناوچەکە
دەگرێتەوە
محەمەد کەلاری ئاماژەی بەوە کردوە کە پلەکانی گەرما
بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە سەرجەم ناوچەکان دەچنە ژێر سفری سلیزییەوە، ئەمەش
ئەگەری دروستبونی بەستن و شەختە ی لێدەکرێت
لە چوارچێوەی هۆشدارییەکانیدا،
ئەو کەشناسە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتودا بە
هیچ جۆرێک سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، چونکە بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماوە
مەترسیی شەختە و بەستنێکی زۆر لەو ناوچانەدا هەیە و هاتوچۆ سەخت دەبێت
سەبارەت بە پلەکانی گەرما
لە ناوەندە شارەکان، کەلاری پێشبینی دەکات کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی
داهاتوودا، پلەی گەرما لە شاری هەولێر بۆ 3 پلە لەژێر سفری سلیزی دابەزێت.
1652 جار خوێندراوەتەوە