حکومەتی سوریا هاککرا
و وێنەی کوردستان لەسەر سەکۆی ڕاگەیاندنەکەی هەڵکرا.
هەواڵ:KNNC
تەواوی ماڵپەڕەکانی
وەزارەتەکانی حکومەتی سوریا کە 25 وەزارەتن، هاککران و وێنەی ئاڵای کوردستانیش
خرایە سەر ماڵپەڕی وەزارەتی ڕاگەیاندنەکە.
لەنێو هەموو
وەزارەتەکاندا وەزارەتی ڕاگەیاندنی سوریا هاککردنەکەی جێگەی سەرنجبوو، کە دوای
هاککردنی ماڵپەڕەکە وێنەی ئاڵای کوردستان و هەسەدە لەسەر ماڵپەڕەکە دانرا.
هەریەک لە، وەزارەتی (پەیوەندییەکان
و تەکنەلۆژیای زانیاری ، بەڕێوەبەریی خۆجێی و ژینگەی ، کارە گشتیەکان و نیشتەجێکردن ، ڕاگەیاندنی ، ئابوری و پیشەسازی ، ئەوقاف ، پەروەردەی ، خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستی ، گەشەپێدانی کارگێڕی ، ڕۆشنبیری، دەرەوە و تاراوگەنشین، ناوخۆی ، بەرگری ، لاوان و وەرزشی ، کشتوکاڵ و
چاکسازی کشتوکاڵی، گەشتوگوزاری ، کاروباری کۆمەڵایەتی و کار ، تەندروستی، پیشەسازی، وزەی
، فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان، داد، کارەبای سوریا، دارایی گواستنەوە)ی سوریا هاککران...
330 جار خوێندراوەتەوە