هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاشکرای کرد کە نووری مالیکی تاکە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دوای ئەوەی کێبڕکێی
نێوان کاندیدەکانی دیکە یەکلایی بووەوە، سودانیش بەفەرمی کشایەوە.
هەواڵ:KNNC
عەدیلە حەمود ئەندامی
پەرلەمان لە بلۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە ڕۆژنامە فەرمییەکەی ڕاگەیاندووە زۆر ناو هەیە کە لە میدیاکان و لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە وەک کاندیدی ئەگەری بۆ
سەرۆکوەزیران باسی لێوە دەکرێت، بەڵام دیارترین پاڵێوراوان بەرتەسک کراوەتەوە بۆ
سودانی و مالیکی.
ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی
بە فەرمی لە کاندیدبوونی خۆی لە بەرژەوەندی نوری مالیکی کشایەوە.
ئەو پەرلەمانتارە
وتیشی، ناوەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا خراوەتەڕوو دوای ئەوەی چوارچێوەکە ئەرکی یەکلاکردنەوەی
کێبڕکێی نێوان کاندیدەکانی پێ سپێردرا، هەروەها مالیکی بووە تاکە کاندید دوای لێکتێگەیشتنە
ناوخۆییەکان.
ڕوونیکردەوە کە ڕێککەوتنی
ناوخۆیی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆتایی بە هەر ناکۆکییەکی نێوان ئەندامانیان هێنا، و هەموو
ئەو بۆچوونانەی دەربڕدراون دژایەتیی کاندیدکردنەکە نین بەڵکو بەشێکن لە گفتوگۆی
ئاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی
داهاتوو لە 15 ڕۆژ تێپەڕناکات، بەپێی بڕگەکانی دەستوور، بۆ تەواوکردنی پرۆسەی دەستنیشانکردنی
کاندید و پێکهێنانی حکومەت...
110 جار خوێندراوەتەوە