باران و بەفر دەبارێت و تەم بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
11:55 - 12/01/2026
کوردستان
+
-

شەپۆلی بەفروباران ڕوو لە ناوچەکە دەکات و لەبارەی بەردەوامیی تەم و خۆڵبارینیش ڕوونکردنەوە دەدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵات و بەشێک لە پارێزگای سلێمانی سەنتەر شار تاکو ناوچە سنورییەکان، پێشبینی بەردەوامی دروستبوونی تەم دەکرێت بەڕێژەی جیاجیا تاکو کاتەکانی درەنگانی شەو، هەروەها لەئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی تری بەفرو باران لە دەریای سپی ناوەڕاست کەوا لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری دەگاتە هەرێم، سەرەتا لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی  ناوەڕاستی هەرێم و، دابارین بەشێوەی نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  دەستپێدەکات و شەپۆلەکەش تا پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

لەبارەی بەردەوامی تەمیش کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، تا ئەمشەو تەم بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرماش لەنێوان 2 پلەی ژێرسفر و 16 پلەی سیلیزییدا دەبن.

 

بەگوێرەی دەستەى کەشناسیی عێراقیش، شەپۆلێکی نوێ ڕوو لە زۆربەى ناوچەکانى وڵات دەکات، بەتایبەتى بارانبارین بۆ هاوچەکانى هەرێمى کوردستان و ڕۆژهەڵاتی عێراق، بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت، هاوکات ڕەشەبا خۆڵبارینیشی لەگەڵ دەبێت....

294 جار خوێندراوەتەوە