فەرماندەیی دەڤەری 1 ی
هێزەکانی پێشمەرگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی نوێی سەبارەت بە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی
ئەفسەران و کارمەندانی فەرماندەییەکە بڵاوکردەوە و چەند هەنگاوێکی گرنگی لەو بارەیەوە
ئاشکرا کرد.
هەواڵ: KNN
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،
سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، خشتەکانی (نەورۆز و ئەیلوولی ٢٠٢٥)ی ئەفسەرانی
فەرماندەیی دەڤەری ١ بە مەبەستی بەرزکردنەوەیان و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ڕەوانەی
وەزارەتی پێشمەرگە کراون تاوەکو لەوێوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێن
بۆ پەسەندکردنی کۆتایی
لە لایەکی دیکەوە و سەبارەت
بە پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان (پێشمەرگە و پلەدارەکان)، فەرماندەییەکە مژدەی
بە کارمەندانی دا و ڕایگەیاند کە فەرمانی کارگێڕی بۆ هەر سێ خشتەی (ئەیلوولی ٢٠٢٤،
نەورۆزی ٢٠٢٥ و ئەیلوولی ٢٠٢٥) بە تەواوی کۆتایی هاتوە و کارە کارگێڕییەکانیان ڕاپەڕێندراوە.
3036 جار خوێندراوەتەوە