دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

KNN : Kurdish News Network
03:11 - 12/01/2026
کوردستان
+
-

دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵا لەسەر مەلا مەزهەر تۆماردەکات دژی قسەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەستەکە دەڵێت قسەکانی دژی ماف و ئازادییەکانی ژنانە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بەیانێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سکاڵا لەسەر مەلا مەزهەر تۆماردەکەن دژی ئەو قسانەی لەبارەی ژنانی شەڕڤان کردی بە سوکایەتی دژی ژنان ناویان بردوە.

دەستەی مافی مرۆڤ وتویەتی، "بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، بە ناوی (مەلا مەزهەر تاهیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات، ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنها لە ماڵەوەیە

ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە، وپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە؛ بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر دژی ماددەی ١٤ی دستوری عێراقە کەئەم ماددەیە بەڕوونی باس لە ئەوە دەکات کە یەکسانی هەیە لەبەینی ژن و پیاو."

دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردوە، کە دەبێت وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.

147 جار خوێندراوەتەوە