ئاڵدار خەلیل دەڵێت دەبێت ئاساییشی کورد لە دەستی خۆیدا بێت لە هەموو سوریادا، چونکە حکومەت پابەندی هیچ بەڵێن و پەیمانێکی نابێت، ئەگەر بێت و کورد چەکدار نەبێت وەک عەلەوییەکان کۆمەڵکوژ دەکرێت و کوردیش ملیان بۆ نادات، نیشانی جیهانیش دراوە کە مردنمان پێباشترە لە سەرشۆڕیی
هەواڵ:KNNC
ئاڵدار خەلیل ئەندامی
دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لەبارەی ئەو شەڕەی لە هەردوو
گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی کوردی ڕوویدا، ئەوەی ڕوویدا ستەمێکی ئاشکرابوو
لەلایەن حکومەتەوە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی کورد لەوێ
ئاساییشی دەپاراست، ئەوان چوار مانگە گەمارۆیان خستوەتە سەر خەڵکەکەی و بابەتەکە
تەنها شەڕی 6 ڕۆژە نەبووە.
ئەوەی لە حەلەب
ڕوویدا بەرامبەر کورد تەنها حکومەتی سوریا نەبوو، بەڵکو تورکیا بە ڕاستەوخۆ
بەشداربووە و ئەردۆغانیش لەپێناو هێرشکردنە سەر کورد دەستی لە حەمماس بەردا، دۆناڵد ترەمپ و تۆم باراکیش بێدەنگبوون ئەگەر بەشداریش نەبووبن،
چونکە بینویانە کە چی ڕوودەدا،
لەبارەی بەشداریینکردنی هەسەدە لە شەڕەکە وتی، هەسەدە بەشداریی شەڕەکەی نەکرد چونکە باش دەزانین کە ئامانجی تورکیا و سوریا ئەوەیە هەسەدە بکێشنە ناو شەڕەوە و دەستیان بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و خۆسەر ببەن.
وتیشی دوای کۆبوونەوەی
4 ئەم مانگەی دیمەشق بڕیاربووە دوای یەک هەفتەی دیکە کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێت بەڵام
پێش ئەو وادەیە کە بابەتەکانی گەڕانەوەی کوردانی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی باس
دەکران تیایدا، هێرشکرایە سەر کوردی حەلەب و هەموو شتیان تێکدا.
ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ هەمووان ڕوونە کێ ڕێککەوتنی کورد و دیمەشقی ناوێت، هەرکات هاکان فیدان دێتە سوریا هەموو شتێک تێکدەچێت و هەر لەبەرئەوەش ڕێککەوتنی 10ی ئازار تا ئێستا جێبەجێ ناکرێت و تورکیا بەربەستی سەرەکییە کە کورد و دیمەشق ڕێکناکەون.
سەرکردەکەی پەیەدە تەواوی
ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و کە باس لە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەی کرد لەو
گەڕەکانە و وتی هەموو ئەوانە قسەی تورکیان و ڕوونە کە کێ باس لە بوونی پەکەکە و گەریلا
دەکات، چونکە پەکەکە نە شەڕی لە دژی حکومەتی سوریایە لە هیچ بنکە و بارەگا و ڕێکخراوێکی
لە سوریا هەیە و ئەوانەی لە سوریان پێکهاتەی وڵاتەکەن، ئەوە خەڵکیترە دوای کورد
هاتووەتە ناوچەکە.
ڕوونیشیکردەوە، لەپێش کاتی
ئاواکردنی کۆماری سوریاوە کورد لە حەلەب بووە و لە ڕەسەنترین خەڵکی ناوچەکەیە و
کەس ناتوانێت بڵێت کورد لەو ناوچەیە بوونی نەبووە و حەلەب عەرەبییە، دەبێت هەموو ڕێککەوتنێک بە واژۆی دڵنیایی بکرێت، چونکە حکومەتی سوریا پایمانشکێنە و هیچ بەڵێنێکی ناباتەسەر.
سەرکردەکەی کورد
وتیشی، ئەو دوو گەڕەکە شوێنی نیشتەجێبوونی کوردە و هەرواش دەمێنێتەوە و کورد بەجێی
ناهێڵێت و بە چەکی خۆی خۆپارێزی لە حەلەب و تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، چونکە
چەک تاکە هۆکاری پاراستنە ئەگەر کورد چەکدار نەبێت وەک عەلەوییەکان کۆمەڵکوژدەکرێت.
لەبارەی چارەسەریی و تورکیاوە وتی، تورکیا بە ناچاری و لە ترسی پەکەکە دەستی بۆ پڕۆسەکە بردوە، ئەگەر نا تورکیا هەموو کورد بە دوژمن دەزانێت لە هەرچوار پارچەکە و ناوچەکە، ئەوەتا کوردانی ڕۆژئاوا لە سوریا هیچ زیانێکیان بۆ تورکیا نییە و بە ئاگر و ئاسن شەڕی کورد دەکات، لە باشوریش کێشە بۆ کورد دروست دەکات کاتێک دەیەوێت کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی چارەسەر بکات، دەبێت تورکیا ئەو بیرکردنەوە دوژمنانەیەی بەرامبەر بگۆڕێت و کورد وەک دراوسێی خۆی پەسەند بکات...
117 جار خوێندراوەتەوە