دوای کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سەرایا سەلام لە شاری عەمارە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی توندی
ئاراستەی لایەنگرانی کرد و داوای لێکردن دان بەخۆیاندا بگرن و تەنیا پەنا بۆ ڕێکارە
یاساییەکان ببەن
هەواڵ: KNN
سەدر جەختی لەوە کردەوە
کە دەبێت یاسا ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی بکوژان
هۆشداری دا لەوەی باوەڕداران نەبنە بەشێک لەو ئاژاوەیەی کە گەندەڵکاران دەیانەوێت بۆ باشکردنی وێنەی خۆیان
دروستی بکەن
سەدر، هەر جۆرە جوڵەیەکی چەکداری، گرژی نایاسایی،
یان مامەڵەی عەشایەریی دەرەوەی ڕێکارە ڕێکخراوەکانی بە توندی قەدەغە کرد
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، حوسێن عەلاق (ناوسراو بە دەعلەج)،
بەرپرسی سەربازیی سەرایا سەلام لە گەڕەکی موعەلیمینی شاری عەمارە لە سەنتەرى پارێزگاى میسان تەقەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. دوای
ڕووداوەکە و وەک کاردانەوەیەک، لایەنگرانی سەرایا سەلام هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان و نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکەیان
سووتاند، ئەمەش مەترسی سەرهەڵدانی پێکدادانی ناوخۆیی لە پارێزگاکە زیاد کردووە
726 جار خوێندراوەتەوە