بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە سویسرا دەیان کەس بونە قوربانی

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 02/01/2026
جیهان
+
-

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە سویسرا بە لایەنی کەم ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٥ کەسیش بریندار بوون کە دۆخی هەندێکیان سەختە.

 

لەبارەی ڕووداوەکە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئانتۆنیۆ تاجانی ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا ٤٧ کەس بوونە قوربانی کە ١٥ هاووڵاتی دیکەش لە نەخۆشخانەکان چارەسەری وەردەگرن.

 

هەر لەم بارەیەوە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سویسرا گای پارملین گوتی، ئەوە یەکێک لە ناخۆشترین تراجیدیاکانی وڵاتەکەمانە کە تا ئێستا تووشی بوبێتین.

 

ئەو ناوچەیەی کە ڕووداوەکەی لێی ڕووی داوە بە تەواوی داخراوە و تەنانەت کایەی ئاسمانیشی بەسەردا قەدەغە کراوە.

 

پزیشکێک بە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سویسرایی وتوە کە، هەندێک لە سووتاوەکان برینەکانیان قورسە.

 

بەشێک لە شایەتحاڵانی ڕووداوەکەش دەڵێن کە ئەو هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بوونی ئەو مۆمانە بووە کە سەر بتڵی شامپاینەکان بووە کە دواتر تەشەنەی کردووە و بە خێراییەکی زۆر ئاگرەکە بڵاو بووەتەوە.


14 جار خوێندراوەتەوە