سویسرا؛ تەقینەوەیەک ڕوویدا و سەدان کەس بوونە قوربانیی

KNN : Kurdish News Network
01:08 - 01/01/2026
جیهان
+
-

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە زنجیرە چیاکانی ئاڵپی سویسرا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

لە میانی ئاهەنگگێڕانی سەریساڵدا لە یانەیەکی شەوانە لە شارۆچکەی گەشتیاریی کرانس مۆنتانای زنجیرە چیای ئاڵپ تەقینەوەیەک ڕوویدا و پۆلیسی وڵاتەکەش ڕایگەیاند: زیانە گیانییەکان سەدان کەسی تێپەڕاندووە.
پۆلیسی سویسرا ئاشکرایکرد تا ئێستا ئامارەکە تەواو دیار نییە، بەڵام گیانلەدەستدانی دەیان کەس پشتڕاستبووەتەوە و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.


گایتان لاتیۆن، وتەبێژی پۆلیسی کانتۆنی ڤالێس لە باشووری ڕۆژئاوای سویسرا، بە ئاژانسی ڕایگەیاند: تەقینەوەیەک ڕوویداوە تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە، جەختی کردەوە چەندین کوژراو و بریندار هەن، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی وردی قوربانییەکان نەکرد، چونکە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن هێشتا بەردەوامن.

 

تەقینەوەکە کاتژمێر 1:30ـی شەو بە کاتی ناوخۆ، لە باڕی ناسراوی “لو کۆنستێلاسیۆن” (Le Constellation) ڕوویداوە. ئەم شوێنە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە زۆر جەنجاڵ بووە، ئەمەش وایکردووە ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات.

 

شارۆچکەی کرانس مۆنتانا یەکێکە لە ناودارترین هاوینەهەوارەکانی خلیسکێنەی سەربەفر لە جیهاندا و ساڵانە لە وەرزی زستاندا هەزاران گەشتیاری بیانی ڕووی تێدەکەن...

1786 جار خوێندراوەتەوە