یەکەم ڕۆژی ساڵ
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی 2026 کرا و موچەخۆران بە موچەوە پێشوازییان لە
ساڵی نوێ کرد.
هەواڵ:KNNC
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی 2026 و لە یەکەمین ڕۆژی ساڵدا، بانکی
ڕافیدەین دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی خانەنشینانی لە سەرتاسەری
عێراق ڕایگەیاند.
بانکەکە
ئاگاداری خانەنشینانی شارستانیی و سەربازیی دەکاتەوە کە دوای گەیشتنی کورتەنامەی
ئاگادارکردنەوە (SMS)، دەتوانن سەردانی
لقەکانی بانک و بنکەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
لە عێراقدا نزیک بە 2ملیۆن و 950 هەزار خانەنشین و 4 ملیۆن
و 400 هەزار فەرمانبەر هەن، کە کۆی تێچووی مووچەکانیان مانگانە دەگاتە شەش ترلیۆن
دینار.
ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵی 2025 کۆتاییهات و موچەخۆرانی هەریمی کوردستانیش تەنها موچەی 10 مانگی ئەو ساڵەیان وەرگرت و چارەنوسی دوو کۆتاموچەش نادیارە...
389 جار خوێندراوەتەوە