ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختیكردهوه، کە بڕیارەکەی ئیسرائیل
بۆ دانپێدانانی "سۆماڵیلاند" ناشەرعی و قبوڵکراو نییە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سۆماڵییەکەی، حەسەن شێخ محەمەد،
كه ئهمرۆ سێشهممه لە ئیستەنبوڵ،بهرێوهچوو
ئەردۆغان ئاماژەی بە باشتربوونی بەرچاوی دۆخی ئەمنی سۆماڵ کرد و رایگهیاند: سەرەڕای هەوڵی جۆراوجۆر بۆ تێکدان
لەلایەن ئەو کەسانەی
کە نایانەوێت ئهو وڵاته لهسهر پێكانی خۆی بوهستێتهوه بهڵام دۆخی بهرهو
باشترچووه.
ئەردۆغان ڕوونیشی کردەوە کە "پاراستنی یەکپارچەیی سۆماڵ و یەکپارچەیی
خاکی سۆماڵ لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئهنقهره گرنگییەکی سەرەکی هەیە".
بهوتهی سەرۆک کۆماری تورکیا "حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ کە بەرپرسە
لە کوژرانی 71 هەزار فەلەستینی، ئێستا هەوڵی تێکدانی سەقامگیری كیشوهری ئەفریقا دەدات
دوای هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، لوبنان، یەمەن، ئێران، قەتەر و سوریا".
وتیشی تورکیا بەنیازە لە ساڵی 2026 دەست بە گەڕان بەدوای وزە لە سۆماڵ بکات
و ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر خۆشگوزەرانی گەلی سۆماڵ دەبێت.
169 جار خوێندراوەتەوە