شەپۆلی سەرما بەرەو توندی دەچێت و بەفر و کڕێوەی لەگەڵ دەبێت، کەشناسێکیش دەڵێت: زستانی تەواوەتی
دەبینین.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان
هەور و باراناویی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت،
لە بەشێک لە ناوچەکان و بەتایبەت ناوچە بەرزەکان کڕێوە دەبێت واتا بەفروباران
پێکەوە، لەگەڵیشیدا خێرایی با زیاد دەکات.
لای خۆشییەوە کەشناس
شاڵاو هیدایەت لەبارەی ڕەوشی کەشوهەواوە بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: شەپۆلی ئێستای
باران و سەرما سەرتاسەریی دەبێت و لەگەڵیشیدا بەفربارین لە ناوچە سنوریی و
بەرزەکان دەستپێدەکات و لە ناوچەکانی دیکەش باران دەبارێت.
لەبارەی شەپۆلی سەرماوە
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەدا، لە سبەینێ یەکشەممەوە سەرمایەکی توند و بەهێز
دەستپێدەکات و بارانبارین لە بەشێکی ناوچەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت
بۆ بەفربارین، هەر ئەونەش نا بەڵکو بازنەی بەفربارینەکە فراوان دەبێت و بەشێکی
دیکە لە ناوچەکان دەگرێتەوە پێشبینیش دەکرێت لە دووشەممە تا کۆتایی هەفتە بەفربارین
ناوەندی بەشێک لە شارەکان بگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت ئەوەشی وت
کە شەپۆلی ئەمجارە تەواو زستانەیی یە و زستانی سارد و پڕ بەفروباران دەبێت بۆ
ناوچەکەمان و کۆی وەزرەکەش وەرزێکی پڕ لە دابارین دەبێت...
3124 جار خوێندراوەتەوە