بەهای دراوی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین و هەر 100 دۆلارێک بە 14 ملیۆن
تمەنە.
هەواڵ:KNNC
بەهای دراوی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین و لە ماوەی تەنها 10 ڕۆژدا نزیکەی
یەک ملیۆن و نیوەی بەهاکەی بەرامبەر بە دراوی ئەمەریکیی لەدەستداوە.
بۆ ئەمڕۆش دراوە ئێرانییەکە بەهایەکی زۆری لەدەستدا و ئێستا نرخی هەر 100
دۆلارێک گەیشتە بە 14 ملیۆن تمەن، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا، 100
دۆلار بەرامبەر بوو بە 13 ملیۆن و 700 هەزار تمەن، واتا تەنها لە دوێنێوە 300
هەزاری لە بەهاکەی لەدەستداوە.
لە 18ی ئەم مانگەدا 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەربوو بە 12 ملیۆن و 700
هەزار تمەن پاش 10 ڕۆژ و ئێستا لە 28ی مانگدا هەر 100 دۆلارێکی ئەمەریکیی بەرامبەرە
14 ملیۆن تمەن، لە ماوەی 10 ڕۆژدا تمەن ملیۆنێک و 300 هەزاری لە بەهاکەی
لەدەستداوە....
55 جار خوێندراوەتەوە