بەفربارین
دەستپێدەکاتەوە وکەشناسێک دەڵێت سەرمای وامان لەپێشە کە ساڵانێکە هاوشێوەی نەبووە درەختەکان وشک دەکات و بۆری ئاوی ماڵان دەتەقێنێت.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە شەپۆلی بەفربارین ڕوو لە
هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
لەبارەی سبەینێشەوە
ئاماژەی بەوەداوە، کە سبەینێ شەپۆلێکی سەرتاسەریی بارانبارین هەرێمی کوردستان و
عێراق دەگرێتەوە بە بڕ و کاریگەری جیاواز.
لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو
هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە دوێنێ شەو
ساردترین شەوی زستانبووە ناڕاستن و هەرێمی کوردستان سەرمای زۆر بەهێزتر و توندتر و بێوێنەی لەپێشە.
شاڵاو هیدایەت وتی لەبارەی شەپۆلی ئەمجارەوە وتی، لەمڕوە دەستپێدەکات و پێنجشەممە و هەینیش چەقی شەپۆلەکەیە، بەفر و بارانی تێدایە بەڵام بە ئەندازەی شەپۆلی پێشوو نییە، هەروەها ئەمساڵ سەرمای وامان دەبێت کە لە چەند زستانی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە و دەکەوێتە چلەی زستانەوە، سەرمایەکە کە
درەختەکان وشک دەکات و هەر ئۆتۆمبێلێک ئەنتیفرێزی تینەکرێت زیانی پێدەگات، بەلوعە
و بۆری ئاوی ماڵانیش بەدوورنابن لە کاریگەرییەکانی سەرما بەهێزەکە ودەتەقن و دەشکێن.
لەبارەی ئەو ناوچانەی
دەکەونە بازنەی ئەو سەرمایە شاڵاو هیدایەت وتی، هەولێر
و سلێمانی و ڕاپەرین و کۆیە و بادینان و تەواوی ناوچەی شاخاویی و بەشی زۆری ناوچە
نزیک شاخەکان و گەرمیان دەبێت و ناوچەکانی دیکەش سەرماکەیان کەمتر دەبێت...
1718 جار خوێندراوەتەوە