پێکدانانی قورس لە سودان بەردەوامە و سەرۆکی ئەنجومەنی
سەروەریی وڵاتەکەش دەڵێت ڕێگە بە پارچەکردنی وڵاتەکە نادەن.
هەواڵ:KNNC
پێکدانانی سەختی چەکداریی لەنێوان گروپەچەکدارەکانی
پشتیوانی خێرا-دەعم سەریع و سوپای سوداندا بەردەوامە و عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی
ئەنجومەنی سەروەریی نیشتیمانیی سودانیش وتی، ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام هەموو کارێک دەکەین بۆ کۆتاییهێنان
بەو یاخیبوونە مەرجی پێشوەختەیە بۆ هەر چارەسەرێکی سیاسی، چارەسەری سەربازیی مەرج نییە بە مانای بەردەوامی شەڕ بێت، دەکرێت کۆتاییەکەی خۆڕادەستکردنبێت"
ئاماژەی بەوەکرد لەو چوارچێوەیەدا چەند ناوچەیەک لە باشوری کوردفان گیراوەتە دەست و نزیکن لە کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی دیکەی ژێردەسەڵاتی
پشتیوانی خێرا.
وتیشی، سەرباری ئەوەی شەڕێکی تەواوەتی ئەنجام دەدەن متمانەیان بە سەرکەوتن هەیە و بەمزوانە یاخیبووان و ناپاکەکان لە وڵاتەکە وەدەردەنێن، کاردەکەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی هاووڵاتیی کە هەمووان لەخۆبگرێت و خەونەکانی
دابەشبوون بەدی نایەت.
وتیشی سودان ناچێتە هیچ ئاگربەستێکەوە کە پاڵپشتیکردن
بێت لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا و ئامانجی حکومەتی سودان گەڕاندنەوەی ئاساییش
وسەقامگیری و سەروەریی و ئەو ئامانجانە لەپێشینەی کارەکانیانە.
ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە 15ی نیسانی 2023 سەریهەڵدا و لە خەرتومی پایتەخت لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خەرتوم پێکدادان دەستیپێکرد، پێش ئەوەی بۆ ویلایەتەکانی دیکەی وەک دارفور و دەوڵەتی باکور تەشەنە بکات.
هەوڵەکانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی و ناوچەیی تا ئێستا نەیانتوانیوە کۆتایی بەم ململانێیە خوێناوییە بهێنن کە هەزاران کوژراوی لێکەوتووەتەوە و 12 ملیۆن کەسی ئاوارە کردووە و وڵاتەکەی خستۆتە ناو ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهان ناوی دەبات...
73 جار خوێندراوەتەوە