لە 24 کاتژمێردا لە سنوری سەنگاو زیاتر لە 100 ملیم باران باریوە و کۆی
بارانی ئەمساڵیش نزیکە لە 600 ملیم.
هەواڵ:KNNC
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفروباران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی
گرتوەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانیش تەواوی ئەم هەفتەیە کاریگەری شەپۆلەکە
بەردەوامیی دەبێت.
لای خۆیەوە شێخ جەمال کربچنەیی کە جوتیار و شارەزای بواری کشتوکاڵە
ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنوری گوندی کربچنەی سەر بە سەنگاو 104
پۆینت 4 ملیم باران باریوە.
لەبارەی بڕی بارانبارینی ئەمساڵیشەوە ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەداوە کۆی
گشتی بڕی بارانی ئەمساڵ لە سنوری گوندەکەیان 536 پۆینت 6 ملیم بارانە تا ئەم
کاتە...
5379 جار خوێندراوەتەوە