به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌نزیك ناوچه‌ی نخێب له‌پارێزگای كه‌ربه‌لا خێزانێكی عه‌مره‌كاری كورد كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرن دوچاری رووداوێكی هاتوچۆ بوونه‌وه.
هەواڵ:KNNC
كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عه‌مره‌ی كوردستان رایگه‌یاند: خێزانه له‌حه‌وت كه كه‌س پێكهابون و به‌نیازی عه‌مره‌كردن بوون به‌ڵام به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبیله‌كه‌یان و ئۆتۆمبیلێكی تری جۆری ترێله ژنێك به‌ناوی (حه‌وله خه‌لیل عوسمان ) كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بوه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وانیترش له‌رووداوه‌كه‌دا بریندار بوون.
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی كوردستان دوپاتیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی عه‌ماره‌كاره كورده‌كه كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حسێن كراوه له‌كه‌ربه‌لاو له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رجه‌م برینداره‌كانی تریش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌و باری ته‌ندروستییان سه‌قامگیره و شۆفێری ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ده‌ستگیرو زیندانی كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه سه‌ردانی كه‌ربه‌لایان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی عه‌مره‌كاره‌كه‌و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه.
292 جار خوێندراوەتەوە