به‌پێی راپۆرتێكی رادیۆی مۆنتيكارلۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ریه‌ك له‌گروپه‌كانی
حزبوڵا، نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانی سه‌یدلشوهه‌دا، ئاماده‌ی چه‌كدانان نین.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه دوای ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ چه‌كداماڵینی گروپه
شیعه‌كان پیشاندا، ئه‌و په‌یامه ئه‌رێنیه گه‌یه‌نرایه واشنتۆن كه حكومه‌تی
داهاتوی عیراق ئه‌ركی چه‌كداماڵینی ئه‌و گروپانه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه ئاماده‌ی
چه‌ك دانان
نین كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له گروپه‌كانی (حزبوڵای عێراقی، بزوتنه‌وه‌ی
نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانی سه‌یدلشوهه‌دا)ن و سه‌رجه‌میان خاوه‌نی چه‌كدارو كارگه‌ی
دروستكردنی درۆن و موشه‌كن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه بزوتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق به‌سه‌رۆكایه‌تی
قه‌یس خزعه‌لی – ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه چه‌ك دابنێن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق توانای ئه‌وه‌یان نییه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سێ
گروپه چه‌كداره‌ی تر
ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كیان بكه‌ن چونكه چاوه‌نی هێزی
دارایی و سه‌ربازیین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌دان چه‌كداری بیانیان له‌خۆگرتوه له‌نمونه‌ی
سوپای پاسداران و فاتمییه‌كان كه له‌سوریاوه به‌ره‌و عیراق به‌ڕیونه‌ته‌وه‌و
تێكه‌ڵ به‌و گروپانه بوون.
ئه‌وه‌ش دوپاتكراوه‌ته‌وه كه عیراق دڵنیایی داوه به‌ئه‌مریكا له‌پرسی چه‌كداماڵینی
ئه‌وگروپانه‌داو رایگه‌یاندوه ؛ زۆر به‌جدیی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی
له‌به‌رنامه‌یاندایه چه‌كداماڵینی ئه‌و گروپانه‌یه نه‌ك مانۆڕی سیاسی و كات
كوشتن.
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ست ده‌وڵه‌تدا بێت.
149 جار خوێندراوەتەوە