وەزارەتی کارەبا: ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕوبدات

KNN : Kurdish News Network
10:39 - 26/12/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمە دواین وەرزی زستان دەبێت، كە كێشەی پچڕانی كارەبا ڕووبدات و دەشڵێت: تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو خەڵكی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان دەبێت.

 

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.

 

وەزارەتی كارەبا لە ڕوونكردنەكەیدا دەشڵێت: ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.

 

ئاماژە بەوەش دەکات، لەئێستادا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی بەردەوامییان پێدەگات.

 

 

86 جار خوێندراوەتەوە