سه‌رۆكی توركیا ده‌ڵێت
؛ لێكۆڵینه‌وه له‌تێكشكانی ئه‌و فرۆكه لیبیاییه ده‌كه‌ین كه سوپا سالاری لیبیا‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری ئه‌و وڵاته‌ی له‌خۆگرتبوو
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،
سەرۆک کۆماری تورکیا، لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی:
دڵتەنگ و غەمبارم بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی موحەمەد عەلی حەداد،
سوپاسالاری لیبیا و هاوڕێكانی.
وه‌ك ئه‌ردۆغان دەڵێت:
بە ناوی توركیا‌و و گەلەکەیه‌وه پرسه‌و سەرەخۆشی ئاراستەی حکومەت و گەلی لیبیا دەکات
و لە خوای دلۆڤان داواکاره گیانی کۆچ‌کردوان
بە بەهەشت شاد بکات.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه لێکۆڵینەوە لە بارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە
دەستی پێکردووە و، زانیاریش له‌سه‌ر هۆكاری رووداوه‌كه لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیانەوە
بڵاو دەکرێتەوە.
167 جار خوێندراوەتەوە