یسرائیل كاتز- وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل
رایگه‌یاند: دامه‌زراوه‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌نزیكه‌وه چاودێری
جموجۆڵی موشه‌كی ئێران ده‌كات .
هەواڵ:KNNC
كاتز جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه رێگه به‌هیچ
جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناده‌ن و ئه‌وه‌ش كه به‌ر له‌حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023 روویدا
ڕێگه به‌دووباره بوونه‌وه‌ی ناده‌ن.
دوپاتیشیكرده‌وه. سوپاكه‌یان له‌چیای هه‌رمون
كه ده‌كه‌وێت ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی نێوان لوبنان و ئیسرائیل و سوریا پاشه‌كشه ناكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌وه‌ی
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌كاتێكدایه ئێران زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر
هه‌ڵدانی موشه‌كی بالیستی كردوه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ
توێژینه‌وه‌ی سیاسی له‌ئیتاڵیا دوپاتیكرده‌وه ، كه ئێران ده‌ستیكردوه به كاركردن
له‌سه‌ر
به‌رهه‌مهێنانی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له‌لایه‌ن
عه‌لی خانه‌ته‌ئییه‌وه مۆڵه‌ت به‌دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نه‌دراوه
ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سه‌رو له 60% به‌رز بكه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌مان
سه‌رچاوه ئێران خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی نهێنییه كه تاوه‌كو ئیستا ئاژانسی
نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی لێ‌ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
121 جار خوێندراوەتەوە