بۆ جاری یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی لوبنان له‌زاری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی داوایكرد حزبوڵا به‌هه‌ردو باڵی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه
خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و نه‌مێنێت.
هەواڵ:KNNC
یوسف ره‌جی – وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
لوبنان له‌دیدارێكیدا له‌په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی نزیك سه‌رباری
پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزبوڵای لوبنانی راشیگه‌یاند: بوونی رێكخراوێكی
چه‌كداری ناشه‌رعی جێی قبوڵكردن نییه‌و ئه‌و داوایه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌لی
لوبنانه.
ره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"
حزبوڵا به‌پاساوی به‌ره‌نگاریبونه‌وه‌ی ئیسرائیل خوازیار نییه چه‌كی خۆی دابنێت
كه ئه‌وه‌ش بیانویه‌كه بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمونی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا.
سه‌باره‌ت به‌پرسی ئاشتی نێوان لوبنان
و ئیسرائیل ، ره‌جی رایگه‌یاند ، كه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هێشتا زووه و
وتیشی له‌رووی یاساییه‌وه به‌یروت و ته‌لئه‌بیب له‌باری جه‌نگدان و له‌م كاته‌شدا
ده‌رفه‌تی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌ئارادا نییه.
پێشتر حكومه‌تی لوبنان له‌هه‌وڵی چه‌كداماڵینی حزبوڵادا
بوو به‌ڵام له‌مڕۆدا داوایه‌كی قورستری كردوه كه ئه‌ویش نه‌مانی ئه‌و حزبه‌یه
كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت.
93 جار خوێندراوەتەوە