هەزاران پارچەزەویی دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 24/12/2025
کوردستان
+
-

هەزاران پارچە زەویی بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت و وەزارەتیش ڕاگەیاندراوی هەیە و دەڵێت زەوییەکان لە ناوەندی شار دەبێت.


هەواڵ:KNNC



وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 24ی کانوونی یەکەمی 2025، ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر ئاشکرا دەکرێت.

 

وەزارەت ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو زەوییانەی بۆ پێشمەرگە دیاریکراون دەکەونە ناوەندی شاری هەولێرەوە.

 

ڕوونکراوەتەوە کە، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەند دەبن بە هەمان شێوەی رابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە.

 

وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارییشی داوەتەوە ئەفسەر و پێشمەرگەکان کە دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ زانینی وردەکاری زیاتر....

2047 جار خوێندراوەتەوە