لەبارەی ڕەوشی کەشوهەواوە هۆشداریی دەدرێت و داوا لە هاووڵاتییان دەگرێت
خۆیان بپارێزن.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی
کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق هۆشدارییەکی لەبارەی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
تەمێکی چڕ بەشێکی زۆری ناوچەکانی وڵات دەگرێتەوە و کاریگەرییەکەی لەسەر ناوەڕاست و
خواروی عێراق زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم شەپۆلانەی تەم و سەرما دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئاست و ڕوونی بینین بەجۆرێک
مەودای بینین کەمتر دەبێت لە 1 کیلۆمەتر.
کەشناسیی داوای
لە هاووڵاتییان و شۆفێران کردوە ڕێکاری خۆپارێزیی بگرنەبەر بەتایبەت لەکاتەکانی زووی
بەیانیاندا، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان....
3235 جار خوێندراوەتەوە