له‌دوای ساڵی 2011 ه‌وه‌و بۆجاری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه
هاوڵاتییه‌كی سوری بۆ وڵاته‌كه‌ی گه‌رێنرایه‌وه
به‌پیی راگه‌یه‌نراوێكی ئەلێکساندەر دۆبرێنت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ؛ بەرەبەیانی
ئەمڕۆ ئەو کۆچبەرە سوورییەی کە پێشتر لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی جیاواز سزادراوە، دیپۆرت
و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی دیمه‌شق كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، به‌رلین له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌دیمه‌شق
و كابۆڵ رێككه‌وتوه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانبارن و له‌لایه‌ن
خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیاشه‌وه قبوڵكراو نین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هه‌ر ئه‌مرۆ هاوڵاتیه‌كی تری ئه‌فغانی كه ئه‌ویش
چه‌ندان تاوانی ئه‌نجامداوه‌و خراوه‌ته زیندانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه،هاوڵاتیه سورییه‌كه‌ش كه
ئه‌مرۆ بۆ وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه چه‌ندین تاوانی دزی و ئازاردانی جه‌سته‌یی
و هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیانه‌شه‌وه زیندانی كراوه.
115 جار خوێندراوەتەوە