سودانی: یان رێککەوتن لەسەر سەرۆک وەزیران یان پێوەری هەڵبژاردن

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 23/12/2025
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان نامەیەک ئاڕاستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و دەڵێت: ئەگەر بە سازان نەگەیشتینە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران، ئەوا پێویستە رێز لە سەنگ و قورسایی براوەی هەڵبژاردن بگیرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

محەمەد شیاع سودانی لە نامەکەیدا دەڵێت؛ چەند پێشنیارێکمان هەیە سەبارەت بە خێراکردنی پڕۆسەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران، لەوانەش رێزگرتن لە دەنگی دەنگدەران و پێویستە کاندیدی سەرۆک وەزیران ئەزمونێکی سەرکەوتوی ئیدارەدانی دەوڵەتی هەبێت و لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بە فەرمی پێشنیار بکرێت.

 

سودانی ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر هات و چوارچێوەی هەماهەنگی نەیتوانی کار بکات لەسەر یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەوا پەنا ببرێتە بەر رێگەچارەی دیکە، لەوانەش لەبەرچاوگرتنی سەنگ و قورسایی هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەڵبژاردنەکاندا...

181 جار خوێندراوەتەوە