نه‌بونی خزمه‌تگوزاری پێویست وكۆنه‌كردنه‌وه‌ی
خۆڵ و خاشاكی نێو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاروشارۆچكه‌كانی عێراق بوه‌ته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌گی به‌ره‌ڵا.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی ئامارێكی ئه‌میندارێتی
گشتیی به‌غدا زیاتر له 19 هه‌زار سه‌گی
به‌ره‌ڵا له‌به‌غدای پایته‌ختدا هه‌ن و له 1ی كانونی دووه‌میشه‌وه تاوه‌كو 30
تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌زارو 562 هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی سه‌گ ده‌ستیپێكردوه‌و
به‌هه‌زاران سه‌گ له‌ناوبراون.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستیی عێراق ده‌ڵێت دۆسێی سه‌گی به‌ره‌ڵا دۆسێكی ئاڵۆزه‌و په‌یوه‌ندی به‌ته‌ندروستیی
گشتیی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه و پێویستی به‌كاری رۆژانه‌ی مه‌یدانی و
هه‌ماهه‌نگی نێوان شاره‌وانی پارێزگاكان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و فه‌رمانگه‌ی ڤێتێرنەری
و وەزارەتی ناوخۆوه هه‌یه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی
عیراق هۆشداریداوه به‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌گ په‌لاماریان ده‌دات و ده‌ڵێت چاره‌سه‌ی
پێویستی گه‌ستنی سه‌گمان هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا كه‌سی
په‌لاماردراو بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
عێراق ده‌ڵێت، ڕۆڵی وەزارەتەکە سنووردارە بە دابینکردنی ڤاکسین و چارەسەرکردن،
ئاماژەی بەوەشکردوه، دواکەوتنی وەرگرتنی چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سی په‌لاماردراوه‌وه
وادەکات ڕزگارکردن مەحاڵ بێت.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستیی عێراق هاری نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسیی كوشنده‌یه‌و مه‌رجیش نییه هه‌مو ئه‌و
سه‌گانه‌ی په‌لاماری مرۆڤ ده‌ده‌ن و گاز ده‌گرن هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بن، جه‌ختیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری هاری نه له‌ناو عیراق و نه‌له‌ده‌ره‌وه‌ش
به‌رده‌سته بۆیه كه‌سی په‌لاماردراو سه‌د له‌سه‌د ده‌مرێت. وتیشی كاتێك له‌لایه‌ن
سه‌گێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی هاری گاز ده‌گیرێت پێویسته كه‌سه‌كه به‌زوویی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كه‌ش
هه‌ڵگری ڤایرۆسی هاری نه‌بوبێت.
به‌پێی رێنماییه‌كانی ڕێکخراوی تەندروستیی
جیهانی كه پشتیوانی له‌كوشتن و له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌ڵا ناكات لایەنگری کوشتنی
سەگ ناکات، پێشنیاری کوتانی 70% سه‌گی به‌ره‌ڵای ناوچه لێقه‌وماوه‌كان ده‌كات بۆ
ئه‌وه‌ی رێگری له گواستنەوەی ڤایرۆس و مردنی مرۆڤ بكات.
68 جار خوێندراوەتەوە