وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگرتنی تەواوەتی هه‌نارده‌كردنی غازی ئێرانی بۆ ئه‌م وڵاته ڕاگەیاند.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد مو‌سا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، "هه‌نارده‌ی گازی ئێران
بەتەواوی وەستاوە و لە ئەنجامدا لە نێوان 4 هەزار بۆ 4 هەزار و 500 مێگاوات زیان بە
تۆڕی کارەبا کەوتووە.
وته‌بێژه‌كه راشیگه‌یاند: راگرتنی هه‌نارده‌ی گازی ئێران بۆ عێراق بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خت بوه‌و ته‌نیا
پێیان راگه‌یه‌نراوه كه به‌هۆی دۆخێكی نائاساییه هه‌نارده‌كردن راگیراوه.
ڕوونیشیکردەوە، "وەزارەتی كاره‌با پەنای بردۆتە بەر بەکارهێنانی سووتەمەنی
جێگره‌وه ئه‌ویش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ دابینکردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگەکانی
کارەبا".
هه‌رچه‌نده ناوبراو جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی نه‌مانی گازه‌وه هه‌ندێك له‌وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی
كاره‌با ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان كه‌میكردوه.
108 جار خوێندراوەتەوە