لە هەرێمی كوردستان شەش
ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت و دابەشکردنی موچەش لەو ڕۆژانە بەردەوام دەبێت.
هەواڵ:KNNC
فەرمانگەی میدیا و
زانیاریی پشوەکانی سەریساڵی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی
كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی
هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت، کۆی رۆژانی پشوش دەکاتە 9 ڕۆژ.
هاوکات دەوام لە دامەزراوە
خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
فەرمانگەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی
دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە، 4ی
كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست
پێدەكاتەوە.
43 جار خوێندراوەتەوە