لە شەڕەکەی دوێنێی حەلەبدا زیاتر لە 20 چەکدار کوژراون و فەرمانداری هێرشەکەی دوێنێشەوی گەڕەکە کوردییەکانیش دەڵێت: ئێمە ئاشتیخوازیین
بەڵام بە توندییش وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە بکرێتە سەرمان.
هەواڵ:KNNC
ئاخین نوجان فهرماندهى
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەى حەلەب ڕایگەیاند:
ئێمە توانای تەواومان هەیە بۆ بەرگریکردن لە دانیشتوانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە، بهڵام
ههمیشه ئێمە لایەنگری ئاشتیین، هەوڵەکانیش بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو جێگیرکردنی
سەقامگیریی لە ئارادایە.
وتیشى، گروپه
چهكدارهكانى سەر بەحکومەتی دیمهشق، ئهوان دەستپێشخەری توندوتیژییەکە بوون و
هاندەری پێکدادانەکان بوون.
ئاشكراشیكرد، چەکدارەکانی
دیمهشق بەتۆپ و تانک، لە شوێنهكانى نیشتەجێبونیان تۆپباران کرد، زۆر بهداخهوه،
17 هاووڵاتیی مەدەنی برینداربوون، ژنێکیش گیانی لەدەستدا و شەش ئەندامی هێزەکانی
ئاساییشی ناوخۆش برینداربوون.
جهختیشیكردهوه،
هێزەکانمان لەچوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریکردن لەخۆو بەئامانجی پاراستنی خەڵکی
مەدەنی، توانیمان وەڵامێكى توندى چهكدارهكانى دیمهشق بدهینهوه.
ئهوهشى وت، ئێمە
هەوڵە مەیدانی و سیاسییەکان چڕدەکەینەوە بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان و ڕێگریکردن گەورەکردنی
شەڕە و چەسپاندنی ئاگربەست، ئهوهش له لاوازییانهوه نییه، بهڵكو ئێمه
هێزێكیش ئارهزووى شهڕمان نییه و ئاشتییمان دهوێت، بهڵام بهتوندیش وهڵامى ههر
هێرشێک دهدهینهوه کە مەترسیی و هەڕەشە بێت بۆسەر خاک و خەڵکمان.
ئاخین نوجان ئەو فەرماندارە ژنە کوردەی ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوایە کە دوێنێ
فەرمانی هێرشکردنە سەر چەکدارانی گرێدراوی حکومەتی سوریا و سوپای دا و لە ئەنجامدا
زیاتر لە 20 چەکداری سەر بە گروپەکان و حکومەت کوژران...
173 جار خوێندراوەتەوە