نەتەوەیەکگرتوەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی حەلەب بڵاوکردەوە و
دەڵێت دەبێت چەک بێدەنگبکرێت و مافی هەمووانیش بەبێ جیاوازیی ئایین و
نەتەوە بدرێت.
هەواڵ:KNNC
ستیفان دوجاریک
وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی حەلەب
ڕایگەیاند: ڕاپۆرتی
نیگه‌رانكه‌ریان سه‌باره‌ت به زیادبونی پێكدادانه‌كان له نێوان حكومه‌تی سوریا،
هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده پێگه‌یشتوه، ئەوەش
کاریگەریی نەرێنی لە ناوچەکە دروستەکات.
سکرتێکەکەی
نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەداوە، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئاماژه‌ی ئه‌رێنیمان
له گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و هه‌سه‌ده بینی بەڵام ئێستا وانەماوە، بۆیه
پێویسته هه‌مووان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌رئه‌وه‌ی چۆن هه‌موو گروپه چه‌كداره
جیاوازه‌كانی سوریا له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانیدا جێگیر بكرێن.
ئاماژەی
بەوەشداوە، ده‌بێت پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌یی و یه‌كخستنی هێزه‌كان له‌لایه‌ن سورییه‌كان
خۆیان سه‌رپه‌رشتی بكرێت و له سوریا چه‌كه‌كان بێده‌نگبكرێن و گفتوگۆكان له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی سورییه‌كان به‌رده‌وام بن و مافی هەموو سورییەکان بدرێت به‌بێ
گوێدانه جیاوازی ئایین یان نه‌ته‌وه...
77 جار خوێندراوەتەوە