هەسەدە: بەکارهێنانی تۆپ و تانک لەلایەن چەکدارانی سەر بە دیمەشق پێشهاتێکی مەترسیدارە

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 23/12/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە تۆمەتەکانی حکومەتی سوریا ڕەتدەکاتەوە دەڵێت گروپە گرێدراوەکانی ئەوانن کە بوونەتە هۆکاری دروستکردنی قەیران و گەمارۆدانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، بەکارهێنانی تۆپ تانکیش لەلایەن ئەو گروپانەوە بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناودەبات.

 

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانی سوریای دیمکورات-هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی قسەکانی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: تەواوی تۆمەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ بیبنەمان گوایە ئێمە هێرشمان کردبێت، بەپێچەوانەوە گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق شەڕیان دەسپێکردوە.

 

هەسەدە وتویەتی، بەرپرسیارییەتی تەواو لە ئەستۆی ئەو گروپە چەکدارانەی سەر بە دیمەشقە، کە ماوەی 4 مانگە لە ڕێگەی گەمارۆدانی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب و هێرشکردنە سەر خەڵکەکەی قەیران دروست دەکەن.

 

هەسەدە ڕایگەیانەوە، ئەوەی لە تۆپبارانکردنی ئەو دوو گەڕەکە ڕوودەدات، ئەنجامی چالاکیی ئەو گرووپە چەکدارانەیە، بەتایبەت لە ڕۆژئاوا و باکووری حەلەب، کە مووشەکەکان لە خاڵەکانی ئەو گرووپانەوە بەرەو گەڕەکەکانی شارەکە دەهاوێژرێن، بە ئامانجی تێکدانی ژیان و دروستکردنی ئاڵۆزیی.

 

هەسەدە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا ئاماژەی کردوە بەوەی، کە ئەو گروپانە گەیشتونەتە ئاستی هێنانی تانک و تۆپ بۆ تۆپبارانکردنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، لە پەرەسەندنێکی مەترسیداردا کە هەڕەشە لە ژیانی سڤیلی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاندبوو هۆکاری شەڕەکی حەلەب پێشێلکاریی هەسەدەبووە بە هێرشکردنە سەر خاڵیکی پشکینین...

133 جار خوێندراوەتەوە