قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکە لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
12:22 - 22/12/2025
کوردستان
+
-

قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە 25 هەزار دینارەوە بۆ 45 ملیۆن دینار دەستپێدەکات و بە سێ قۆناغیش دەبێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

پاش کۆکردنەوەی نزیک بە 13 ملیار دینار بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ دەستی بە قەرەبووکردنەوەکە کرد.

 

قەرەبووکردنەوەکە بە سێ قۆناغی جیاوازە و بۆ هەریەک ماڵ و خانو، ئۆتۆمبێل، دوکان و شوێنکار دەبێت، قەرەبووەکانیش بۆ چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش دەبێت.

 

لە قۆناغی ئێستادا ملیارێک و 888 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو بۆ زیانی و خانو و ماڵەکان تەرخانکراوە و تیایدا هەزار و 302 ماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە، بڕی قەرەبووەکەش لە 400 هەزار دینار بۆ 6 ملیۆن دینار دەبێت.

لە قۆناغی دووهەمیشدا کە لە پێش سەری ساڵی دەستپێدەکات قەرەبووی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێنەوە، قەرەبووەکانیش کە 25 هەزار دینارەوە بۆ 20 ملیۆن دینار دەستپێدەکات.

 

قۆناغی سێهەمیش کە قەرەبووکردنەوەی دوکان و بازاڕەکانە، قەرەبووەکان بۆ زیانلێکەوتوان لە 500 هەزار دینار بۆ 45 ملیۆن دینار دەستپێدەکەن.

 

هاوکات ئەو 13 ملیۆن دینارە هەمووی وەک قەرەبوو نادرێتە هاووڵاتییانن بەڵکو 50%ی پارەکە بۆ قەرەبووە و 50%ەکەی دیکەش بۆ خزمەتگوزاریی ناوچەکە بەکاردێت...

236 جار خوێندراوەتەوە