شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ پرسی ئازادکردنی مـ.ـەلا
کـ.ـرێـ.ـکـ.ـکـ.ـار سەردانی کۆنسوڵخانەی ئیتاڵیایان کرد و هەردوولا کۆبوونەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی کە پێکهاتبوون
لە د. عەبدوڵڵا وەرتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کەمال زراری ئەندامی سەرکردایەتی پارتەکە بۆ
پرسی ئازادیی مەلا کرێکار هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی ئیتاڵیایان کرد و لەلایەن تۆماسۆ
سەنسۆنی کۆنسوڵی ئیتالیا پێشوازیان لێکرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی بڵاوکراوەی بزوتنەوەی ئیسلامیی باسەکانی
دیدارەکە، لە دۆسییەی مەلا کرێکاردا باس لە ئاسانکاریی بۆ ئازادبوونی کراوە، کۆنسوڵای
ئیتاڵیاش تیێگەیشتنی بۆ بابەتەکە هەبووە،
هاوکات پرسەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عێراق و بابەتە
سیاسیی و نێودەوڵەتییەکان تاووتێوکراون
185 جار خوێندراوەتەوە