ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) حکومەتی كاتیی سوریا بە بەرپرسیاری هێرشی چەکداری بۆ سەر بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانیان له‌شاری حه‌له‌ب ده‌زانێت، کە تێیدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیان بریندار بوون.
هەواڵ:KNNC
فەرهاد شامی، بەرپرسی
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند: گروپە
چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بازنەی شیحان لە ناو شاری حەلەب و به‌و هۆیه‌شه‌وه دو ئه‌ندامی هێزه‌كانیان بریندار بوون.
به‌وته‌ی شامی ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی سه‌ر
به‌دیمه‌شق به‌ڵگه‌ی بێتوانایی حكومه‌تی كاتیی سوریا دهردهحهن كه ناتوانن جڵه‌وی
چه‌كداره‌كانیان بكه‌ن .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌سه‌ده برینداربوونی 9 هاوڵاتی مه‌ده‌نی لهگهڕهكه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب راگه‌یاند.
137 جار خوێندراوەتەوە