قەیس خەزعەلی فشاری لایەنی دەرەکی بۆ چەکدانان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەوەی
چەک ڕادەستبکات با ئامادەبێت بۆ ئەوەی ڕیش و سمێڵیشی بتاشن.
هەواڵ:KNNC
قەیس خەزعەلی سەرکردەی شیعە و ڕێبەری گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق کە گروپێکی چەکداریی شیعەیە، لەبارەی پرسی چەکداماڵین
گروپەچەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی ئەو فشار و دەستوەردانانەی دەرەوەی وڵات ڕەتدەکەنەوە کە دەیانەوێت
بەپێی خواستی خۆیان بێهێزیان بکەن و پابەندی شتێکی لەو بابەتەش نابن.
وتیشی، ئەوان وەک
عەسائیبی ئەهلی هەق لەگەڵ سنوردارکردن و ڕێکخستنی کاری گروپەچەکدارەکاندان، بەڵام بەپێی
چوارچێوەیەکی نیشتیمانیی و دەوڵەتیی لە عێراقدا نەک بە قسە و هەڕەشەی لایەنە دەرەکییەکان.
لەبارە
چەکدانانەوە قەیس خەزعەلی وتی، هەر کەسێک ئامادەبێت چەک ڕادەست بکات، دەبێت بێگومان
و ئامادەی ئەوەس بێت کە ڕیش و سمێڵیشی بتاشن.
قسەکانی ئەو
سەرکردە شیعییە هاوکاتە لەگەڵ فشارە بەردەوامەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بۆ چەکداماڵین
لە گروپەچەکدارەکانی وڵاتەکە کە بە نزیک لە ئێران ناویان دەبەن...
291 جار خوێندراوەتەوە